وێنە.. شارا ئیبراهیم جیاواز دەردەکەوێت

شارا هەرچەندە بە هۆی سکپڕیەوە لە شاشە دوورکەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گرتووەو ناوبەناو وێنە و چالاکی کۆمەڵاییەتی خۆی بڵاودەکاتەوە.

لە نوێترین دەرکەوتنی، شارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە هیچ شێواویەک لە روخساریدا نابینیت و هاوشێوەی پێشوو شۆخ و قشەنگ دیارە کە ئەوەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکەو منداڵەکەی کوڕە.

شارا پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.



PM:09:00:20/07/2019