ڤیدیۆ:زیدان گاریس بەیڵی شۆک کرد

دوای شکستەکەی بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ ٣-١ کە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدرا، زیدانی راهێنەریی ریاڵ مەدرید بە لێدوانێک گاریس بەیڵ شۆک دەکات و چوونی ئەو ئەستێرەیە رادەگەیەنێت.

زیدان رایگەیاند، بۆیە بەیڵم بۆ یاریەکە بانگ نەکرد، چونکە ئەو کارەکانی چوونی بۆ تەواو دەکرێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو، گۆڕانکاری لە چوونی ئەو یاریزانە دەکرێت و یانەکە جێدەهێڵێت.

هەروەها زیدان رایگەیاند، من هیچ کێشەیەکی کەسیم لەگەڵ ئەو یاریزانە نیە، بەڵام ئەمە بڕیاری منەوەو بەیڵ یانەکە جێدەهێڵێت، ئیدارە ناتوانێت ئەم بڕیارە بدات، چونکە من راهێنەرم وئەو کارە دەکەم.



AM:10:09:21/07/2019