قائیمقامی سلێمانی لە سەلامەتی و مافی کرێکاران دەکۆڵێتەوە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكات كە كەسێك یان زیاتر وەكو كرێكار كاری تێدا دەكەن و لە سەلامەتی گیان و مافی كرێكارەكان دەكۆڵێتەوە.

قائیمقامێتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لیژنەی سەلامەتی كرێكار وەكو یەكێك لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ماوەی شەش مانگە دروستكراوە و سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكات كە كەسێك یان زیاتر وەكو كرێكار كاری تێدا دەكەن و لە سەلامەتی گیان و مافی كرێكارەكان دەكۆڵێتەوە.

هاوکات بەپێی ئامارێكی لیژنەكە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا (406) سەردانی بۆ شوێنەكانی كاركردنی كرێكار كردووە و لەو چوارچێوەیەشدا 34 پسوڵەی ئاگاداركردنەوە و 21 پسوڵەی سەرپێچی ئاڕاستەكردووە‌، بەشێوەیەك لە هەر جێگا و كۆمپانیایەك لە لیستی موچەی كرێكارەكان و كاتەكانی كاركردن و ڕێگاكانی پاراستنی سەلامەتی كرێكار لە شوێنی كار كۆڵیوەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:38:21/07/2019