عەلی بەکر، باوکی سارا و خەندە، گۆرانیبێژانی میللی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بێدەنگیان و چوونیان بۆ ئەوروپا بڵاو کردەوە.
عەلی بەکر لە فەیسبووکی خۆی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەی خۆی و خەندەی کچی نووسیویەتی "زۆرێک لە ھەواداران نامە دەنێرن و حەز دەکەن بزانن ئێمە لە چ وڵاتێکین، ئێمە چوار مانگە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا گیرمان خواردووە".
دەشڵێت "بەھۆی قاچاخچییەکەوە ئێمە لێرە گیرمان خواردووە، ناتوانین دەربچین بۆ ئەوروپا".
سارا و خه‌نده، دوو خوشكن و زۆربه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كانیان پێكه‌وه بووه، کە تێكست و ئاوازی گۆرانییەکانیان لەلایەن باوکیانەوە بۆ ئاماده دەکرێت.
سارا به‌هۆی ئەنجامدانی هاوسه‌رگیرییه‌وه وازی له كاری هونه‌ری هێناوه و ده‌رناكه‌وێت، هه‌ربۆیه زیاتر خه‌نده به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.