وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما ڕاگەیەندرا

شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە عێراق و هەرێم و ناوچەکە کردووە و شارەزایەکی بواری کەشناسیش وادەی کۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلە گەرمایە ڕادەگەیەنێت. 

سادق عەتیە، شارەزای بواری کەشناسی عێراقی ڕایدەگەینێت "شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕووی کردۆتە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا و بەهۆیەوە بەتایبەت لە فەرەنسا و ئیسپانیا پلەکانی گەرما بۆ 40ی سەدی بەرزدەبێتەوە".

عەتیە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هەندێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراقیش دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلە گەرمایە بە دیاریکراوی تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما گەیشتۆتە 45 پلەی سەدی.


PM:05:53:21/07/2019