پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە شێوازی گرێبەستەکان ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم داوا لە پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكات لەكاتی ئەنجامدانی گرێبەست بۆ کڕیارانیانلەبری دەستەواژەی "تەنها بۆماوەی 60 رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت"، بنووسن دەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هەرێـم،"پێویستە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیارانیان لە بری ئەو دەستەواژەیەی نووسراوە (تەنها بۆماوەی 60 رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت) بنووسن دەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن".

ئاماژە بەوەشكراوە كە پێویستە لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ بۆ ئۆتۆمبێلەكان وەربگیرێت ئەگەرنا بە بڕی یەک ملیۆن دینار كڕیار سزا دەدرێت.


PM:06:28:21/07/2019