پۆلیسی ڕاپەرین رایدەگەیەنێـت، لەناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر، ژنێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لەراگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشكرایكردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر 5:45 خولەك تەرمی ئافرەتێك بەناوی ( ف . ع . م ) لەدایك بووی ساڵی 1993، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) لە لایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بە وتەی هاوسەرەكەی ویستویانە ژورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە ویستویەتی هەندێ شت بخاتەوە ناو سەلاجەكە و دواتر كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.