فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا لەلایەن سوپای لیبیاوە لە تەرابلوس خرایە خوارەوە.
ئەمڕۆ سوپای لیبیا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیایان لە ناوچەی "عەین زارع"ی سەر بە تەرابلوس خستۆتە خوارەوە.
هاوكات ئەمڕۆش سەرچاوە سەربازییەكانی لیبیا ڕایانگەیاندووە، لە تەرابلوس هەشت سەربازی سوپای نیشتمانی لیبیا لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای توركیادا كوژراون.