دوای ئەوەی لە لایەن زیدانی
راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدەوە گاریس بەیڵ بێ هیواکراو ئەو راهێنەرە رایگەیاند ئەو
یاریزانە لەم هاوینە دەفرۆشین و دەستبەرداری دەبین و لە یاری بایرن میونخیش
دوریخستەوە.
لە ئێستادا دوو یانەی وڵاتی چین هاتوونەتە سەر هێڵی بۆ گواستنەوەی گاریس
بەیڵ و ئامادەن بە موچەیەکی بەرز بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای دەکات، هەردو یانەی گوانزۆ و پەیکین گوانی چینی
ئامادەییان بۆ گواستنەوەی بەیڵ دەربڕیووەو موچەیەکی زۆر بەو یاریزانە دەدەن ئەگەر
یاریکردن لە وڵاتی چین هەڵبژێرێت.
هەروەها بریکاری بەیڵیش رەتیدەکاتەوە هیچ شتێکی رەسمی هەبێت و دوای ئەوەی
هێرشی کردە سەر زیدان،رایگەیاند، ئێمە لە ئێستادا ئارامین و هیچ دڵەراوکێمان نیە،
نازانین بەیڵ بۆ خولی ئینگلتەرا یان بۆ خولی چینی کامیان دەڕوات.