دوو تۆمەتبار بەهۆی هێرشکردنە سەرچەند کەسێک بەچەقۆ دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ توانیویانە دو تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە بەچەقۆ هێرشیان كردبووە سەر چەند كەسێك.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشكرایكردوە، شەوی 18ی7ی2019 لەسنوری بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی تۆمەتبارانی نەناسراو بەهۆی دروستبوونی دەمەقالێوە بەچەقۆ هێرشیان كردە سەر چەند كەسێك و بەسەختی برینداریان كردن و هەڵاتن.

ئاماژەبەوەشکراوە،  دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بڕیاردرا بەناسینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا بەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبار ( ب ، ە ، خ) و ( م ، أ ، ڕ ) لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە.



PM:11:14:21/07/2019