ئێران چەند کەسێک بە تۆمەتی سیخوڕی سی ئای ئەی لە سێدارەدا دەدات


وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران، ڕایگەیاند"  ١٧ کەسیان بە تاوانی سیخوڕی 'سی ئای ئەی' دەستگیرکردووە کە هەندێکیان لە سیدارە دەدەین".

وەزیری ئیتلاعات دەشڵێت" لەسەر کاری سیخوڕی چەندین سیخوڕی ئەمریکا و وڵاتانی بیانییمان لە ناوەندە هەستیارەکان دەستگیرکردووە و داومانە بە دەزگای داد.

مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات بە میدیا ئێرانی و بیانییەکانی راگەیاند " دوو شەممە ئەمڕۆ ڤیدیۆی دانپاینیان بڵاودەکەینەوە".




AM:11:48:22/07/2019