کەشناسی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ڕوونکردنەوە دەدات

كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، لەچەند پارێزگایەكی باشوری عێراق پلەكانی گەرما  گەیشتونەتە 49 پلە و كەمترین پلەش لە پارێزگای دهۆكە كە 43  پلە بووە.

دەستەی كەشناسی عێراق ئەمرۆ دووشەممە ئاشكرایكردوە، پلەكانی گەرما لە سێ پارێزگای عێراق هەڵكشانێكی زۆری بە خۆیەوە بینیووە و گەیشتونەتە 49 پلەی سیلیزی و دەشڵێت، هەڵكردنی بای باكوری ڕۆژئاوا بەسەر عێراقدا  كاریگەری كردوەتەسەر بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، لەپارێزگاكانی بەسرە ، زیقار، میسان پلەكانی گەرما گەیشتونەتە  49 پلە و  لەپارێزگاكانی سەماوە و نەجف  48 پلەی تۆماركراوە.

دەستەی كەشناسی عێراق جەختیشكردوەتەوە، كەش و هەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی باشوری عێراق گۆڕانكاری  زۆری بەسەردا نەهاتووە.


PM:05:30:22/07/2019