خێزانێک بوکەکەیان دەسوتێنن

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كچێكی لاوی كوردی خەڵكی ئورمیە دوای پێكهێنانی ژیانی هاوبەش  لەلایەن ماڵە خەزوریەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا و گیانی لەدەستدا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە، كچێكی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵكی ئورمیە بە ناوی "شیبا كامران" ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئورمیە بە هۆی سووتان و زۆربوونی ڕێژەی سووتانەكەی گیانی لەدەستدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شەیبا كوردی ئورمیە بووە و نزیكەی ٤٠ ڕۆژە ڕەدووی كوڕێكی خەڵكی میاندواو، كە لە ئازەری (تورك)ەكانی ئەو شارە بووە كەوتووە، باوك و دایكی ئەمیر، كە هاوسەری ژنەكەیە دژی ئاهەنگەكەیان بوون، هەر لە سەرەتاوە دەستیان كردووە بە ئازار و ئەشكەنجەی ژنەكە تەنانەت جارێكیش سەریان شكاندووە.

باس لەوەشکراوە،  ماڵە خەزوری شیبا، كە توركی میاندواو بوون، ماوەیەك لەمەوبەر دوای ئەوەی داویانەتە بەر لێدان و كوتان، بەنزینیان ڕشتووە بەسەر جەستەی و ئاگریان داوە، دواتر ویستوویانە وا بنوێنن شیبا خۆی سووتاندووە، بەڵام شیبا بە جەستەی ئاگرینەوە خۆی خستۆتە دەرەوەی حەوشە و دراوسێكانی ئاگادار كردۆتەوە.

هاوکات، لە ئێستادا هاوسەر و باوكی هاوسەرەكەی شیبا هەڵهاتوون و هەتا ئێستا دەستبەسەر نەكراون.


PM:07:41:22/07/2019