خانمە گۆرانیبێژی کورد (لەنجە عەلی)، لەنوێترین دەرکەوتنیدا ستایلی خۆی دەگۆرێت.
لەنجە عەلی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو بە ستیالێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت و هەوادارانی ڕەخنەی لێدەگرن و دەڵێن زیاتر قژە ڕەشەکەی لێذێت وەک لەم ڕەنگە زەردە.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردۆتەوە، 10 ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.