هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەندكراو "پارتی"ش هۆڵی پەرلەمانی جێهیشت

په‌رله‌مانی‌ عیراق یاسایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی‌ عیراقی په‌سه‌ند كرد و به‌هۆی‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژادن له‌ كه‌ركوك، فراكسیۆنی‌ پارتی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی جێهێشت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدراو تێیدا بڕیاردرا، ١ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و هەڵبژاردنەکە پارێزگای کەرکوکیش بگرێتەوە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاند "ئێمە دەنگمان بەو ماددەی یاساکە نەدا کە باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات لە کەرکووک، بایکۆتی دانیشتنەکەمان کرد، چونکە پێمانوایە دەبێت بارودۆخی ئیداری و ئەمنی کەرکووک ئاسایی بکرێنەوە دواتر هەڵبژاردن لەو پارێزگایە ئەنجامبدرێت".

پەرلەمانی عێراق ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بەمشێوەیە دیاریکردووە:

بەغدا 50 كورسی، 3 كۆتا
نەینەوا 27 كورسی، 3 كۆتا 
بەسرە 21 كورسی، 1 كۆتا
زیقار 16 كورسی 
بابل 16 كورسی 
كەركووك 14 كورسی
ئەنبار 14 كورسی
دیالە 13 كورسی
سەلاحەدین 13 كورسی 
نەجەف 13 كورسی
واست 13 كورسی، 1 كۆتا
قادسیە 12 كورسی 
میسان 12 كورسی، 1 كۆتا
كەربەلا 11 كورسی 
موسەننا 10 كورسی




PM:11:26:22/07/2019