پاش ئەوەی لە ماوەی رابردو کچێکی ئەمریکی بە ناوی مایۆرگا لە
دادگایەکی ئەمریکا سکاڵای لەسەر رۆناڵدۆ
تۆمارکردو رایگەیاندبوو ئەو یاریزانە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری و داوای بڕێک
پارەی کرد.
ئەمڕۆ دادگای ویلایەتی لاس ڤیگاسی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە
داوەو هیچ سزایەکی رۆناڵدۆی نەداوە.
دادگا پارێزەرەکانی رۆناڵدۆ ئاگادارکردۆتەوە، رۆناڵدۆ رووبەڕووی سزا
نابێتەوەو دۆسیەکەی بردۆتەوە.
رۆناڵدۆ پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو کچە بە ویستی خۆی ئەو کارەی کردووەو من بە
هیچ شێوەیەک دەستدرێژیم نەکردۆتە سەری.