جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی لە بارەی ماوەی كارایی ئۆرگانە ڕەسمییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

دڵخواز كاكەڕەش، سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا، چەند پرسێكی تایبەت بە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێ دەكرێن، لەوانە ماوەی كارایی دەستەی سەرۆكایەتیی جڤاتی گشتی و ماوەی كارایی خانەی ڕاپەڕاندن و ئامادەكارییەكانی كۆنفڕانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنی ناوخۆییەكان‌.

هاوکات، کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆ کردنە لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆیی، لەوانەی کۆتایی هاتنی ماوەی کارایی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و خۆرێکخستنەوە و بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی.



AM:11:02:23/07/2019