موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەلکترۆنی دەکرێت

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی مووچەی وەزارەتەكەیان دەكەن كە لەئێستادا بەشێكی پڕۆسەكە تەواو بووە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەپەرەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیاندراوێكی بڵاوكردۆتەوە تیادا هاتوە، یەكەم كاری تازەیان یەكخستنەوەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، وە كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی مووچەی وەزارەتەكەمان دەكەین كە لەئیستادا بەشێكی پڕۆسەكە تەواو بووە."

یاوەر ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاكسازی لە ڕێگەی پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاساكانی وەزارەت و یەكخستنی لەیەك یاسادا، كە كۆتاجار لە ساڵی 2007 هەمواركراوەتەوە، ئێستا پێویستی بە گۆڕین و دەستكاریكردنە.

هەروەها ئاماژەی بەرۆڵی ئەڵمانیا داوە و رایگەیاندوە، ڤیڵ برینگ فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا جەختی لەسەر هەماهەنگی و پاڵپشتی وڵاتی ئەڵمانیا كردووەتەوەو لە كاری تازەشیاندا بەنیازن پەیمانگایەكی فێربوونی زمان بەشێوەیەكی زانستی و سەردەمیانە بكەنەوە تاوەكوو پێشمەرگەكان بە زمانی دووەم ئاشنا بكرێن، وە جەخت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و حكومەتی هەرێم كراوەتەوە بۆ هاوكاری لۆجیستی و ڕاوێژكارییەكانیان لەلایەن هەردوولا.


PM:05:12:23/07/2019