بۆ هاوسەران.. بۆچی پیاوان تووشی لاوازی سێکسی دەبن

شارەزایانی بواری زانستی سێکسۆلۆجی ڕایدەگەنن بەپێی لێکۆڵینەوەیەک 150 ملیۆن پیاو لە جیهاندا بەدەست لاوازی سێکسیەوە دەناڵێنن.
ئەو شارەزایانە رایدەگەیەنن، سەبارەت بە کیشەی لاوازی سێکس  " لە %70 ی پیاوەکان لەکاتی جوتبووندا لاوازی سێکسی خۆیان بۆ دەردەکەوێت کاتێک بۆ ماوە شەش مانگ زیاتر ئەو حاڵەتەیان هەبوو ، ئەوە مانای ئەوەیە ئەندامی نێرینەی پیاوەکە توانای تەواوەتی نییە بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە."
 
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن " چەند هۆکارێکی جیاواز هەیە بۆ لاوازی سێکسی ، سەبارەت بە زۆرێک لە پیاوان بەهۆی چوونە تەمەنەوەیە، بەشێوەیەک بۆ هەر ساڵێک لە %1 توانای سێکسیان کەمدەبێتەوە، هەروەها چەند هۆکارێکی تریش هەن بۆ لاوازی سێکسی ئەوانیش نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیەکانی خوێن و خەمۆکی و نەخۆشیەکانی گورچیلە ، هەروەها هەندێک دەرمانی چارەسەری ئەو نەخۆشیانەش هۆکارن بۆ کەمتوانایی سێکسی لە پیاواندا."
 
لە هۆکاری تری لاوازی سێکسی " جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان و وەرزش نەکردنیش هۆکارن بۆ لاوازی سێکسی، زۆربەی ئەو کەسانەشی فشاری دەرونییان لەسەرە تووشی لاوازی سێکسی دەبن، بەشێوەیەکی گشتیش ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵەوەیە تووشی لاوازی سێکسی دەبن و بەشێوەیەکی گشتیش لە تەمەنی 60 بۆ 65 ساڵیدا توانای سێکسییان بە تەواوی نامێنێت."
 
سەبارەت بە چارەسەری لاوازی سێکسی ئەو پسپۆرانە دەڵێن " دەکرێت لەڕێگەی وازهێنان لە جگەرە کێشان و کحول و وەرزشەوە توانای سێکسی بەرز بکرێتەوە، هەروەها دەرمانی (ڤیاگرا و لیفیترا) بەکاربهێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکی پسپۆڕ ببینرێت بەوشێوەیەش دەکرێت تەنانەت نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت، ڕێگەچارەیەکی تریش کە لە هەموویان ئاسانترە هەوڵ بدرێت لەگەڵ هاوبەشی ژیان ئەو کێشەیە باس بکرێت چونکە ڕەنگە بەشی زۆری پەیوەندی بە لایەنی دەرونییەوە هەبێت



PM:10:37:23/07/2019