" پێش جەژنی قوربان مووچە دەدرێت "

ئەگەر وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕە پارەی مووچە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بنێرێت، حکومەتی هەرێم پێش جەژن مووچەیەکی تری مووچەخۆرانی هەرێم دەدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند" ئەگەر بەبٶنەی جەژنی قوربانەوە حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی خۆی بدات، ئەوا بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم، لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان مانگانە دابینی دەکات، حکومەتی هەرێم دەتوانێت پێش جەژنی قوربان مووچەی یەکی تر بدات".

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە پرسەکە پەیوەندی بە بەغداوەیە.

مانگانە بێجگە لە پارەی پێشمەرگە،  حکومەتی بەغدا بڕی ٤٥٤ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم، مانگانە لەنێوان ١٥- ٢٠ هەموو مانگێک دەینێرێت، بەلآم ئەگەر زۆرە ئەو وادەیە بەهۆی هاتنی جەژنەوە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

رۆژی ١١ی ئاب یەکەم رۆژی جەژنی قوربانەو، لە مانگی نوێدا ١٠ رۆژ لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە تا مووجەی مانگێکی تری مووچەخۆرانی هەرێم بدات.



PM:10:58:23/07/2019