یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە فرۆشتنی یاریزانەکانی و ئەمجارەش
دانی سیبایۆسی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەندی دەفرۆشێت.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان لە وڵاتی ئیسپانیاوە بڵاویانکردەوە، سیبایۆس بە
خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە دەکات و لە
مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
چوونی سیبایۆس لە کاتێکدایە ئەو یاریزانە رەتیکردەوە پەیوەندی بە شاندی
یانەکەیەوە بکات لە وڵاتی ئەمریکاو رایگەیاند دەمەوێت خولەکی زیاتر یاری بکەم و
زیدانیش بڕیاریدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت بۆ یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیی.