سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدولمهەدی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 11 وه‌زیر دەرکردو، دۆسیەی زیاتر له هه‌زار و 300 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیش ره‌وانه‌ی دادگاكانی ده‌ستپاكی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی ته‌مموز له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند " ٤ هه‌زار و 117 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یەو، تا ئێستا هه‌زار و 367 دۆسیه ره‌وانه‌ی دادگاكانی ده‌ستپاكی كراون."
عادل عه‌بدولمه‌هدی لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند "هه‌ركات له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا ساغ بووه‌وه، ئه‌وا ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن".
دەربارەی ئەو چوار کەسە عێراقییەی ئەمریکا سزایداون، وتی" دۆسیه‌كانیان ره‌وانی راوێژكاره یاساییه‌كان كراوه تا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن".