گرتەیەکی ڤیدیۆی رووداوی کوشتنی بەرپرسە تورکەکە لەهەولێر بڵاودەکرێتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆی ساتی کوشتنی بەرپرسە تورکەکە لە ریستورانتی هۆقە لە هەولێر بڵاودەکرێتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا کە " رووداو "بڵاویکردەوە کەسێک لە سوچێکدا دانیشتووە و چاودێری بەرپرسە تورکەکە دەکات کە لە مێزێکی نزیکیەوە دانیشتووەو لەگەڵ کەسێکدا قسە دەکات، دوو کەسی تریش لەگەڵ کارمەندێکی ریستورانتەکە دێنە ژوورەوەو تەماشایەکی بەپەلەی بەرپرسە تورکەکە دەکەن و دەچنە شوێنێکی ریستورانتەکە دادەنیشن.

ئەو گەنجەی کە بکوژو تەقەکەری سەرەکیە، سەرەتا مۆبایلەکەی دەردەکات، بەڵام کاتێک دەزانێت کە بەرپرسە تورکەکە نزیک لە هەستانەوە تا بڕوات، لە جانتایەکی لایەوە دەمانچەیەک دەردەکات و چەند فیشەکێک دەنێت بە بەرپرسە تورکەکەوە، دواتر دوو هاورێکەشی دێن بە راکردنەوە سەرو فیشەکە بەئاراستەی بەرپرسە تورکەکە دەتەقێنن و لە ریستورانتەکە هەڵدێن.
ئەوەی جێگای سەرنجە بکوژی سەرەکی مۆبایلەکەی لەسەر مێزەکە جێدەهێڵیت، هەروەها ئەو جانتایەشی کە دەمانچەکەی لیدەردەهێنێت لێی بەجێدەمێنێت و بیری نییە کە بیبات لەگەڵ خۆیدا.
رووداو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگرتووە.
رۆژی ١٧ ی تەموز لە ریستورانتی هۆقە لە هەولێر، سێ کەس تەقەیان لە بەرپرسێکی تورک کردو کوشتیان، هەر لەو رووداوەدا دوو کەسی تریش کە هاوڵاتی هەرێم بوون کوژران.




AM:10:37:24/07/2019