هۆشداری دەدرێتە شۆفێرانی تەكسی و پاسەكان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە شۆفێرانی تەكسی و پاسەكان كەنابێت نەفەری زیاد هەڵبگرن،بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتوە، ڕایگەیاند ئاگاداری شۆفێرانی تاكسی و پاسەكان دەكەینەوە نابێت چیدیكە نەفەری زیاد هەڵبگرن یاخود "مەساری هێلەكان" بگۆڕن و بە پێچەوانەوە بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێن.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ئامانج لە بڕیارەكە كەمكردنەوەی قوربانییانی رووداوەكانی هاتووچۆیە كە بە گوێرەی ئامارەكان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.



PM:02:37:24/07/2019