دڵنیا ڕەزازی وێنەی هاوسەر و منداڵەکانی بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد " دڵنیا ڕەزازی" لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکی خۆی و هاوسەر و منداڵەکانی بڵاوکردەوە.

دڵنیا ڕەزازی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردۆتەوەو هەوادارانی هیوای خۆشبەختی بۆ دەخوازن.

دڵنیا ڕەزازی، بە بڵاوکردنەوەی کلیپی (دووری تۆ) کە بۆ مەرگی (مەرزیە فەریقی)ی خانمە ھونەرمەندی کۆچ کردووی کە دەکاتە دایکی بڵاو کردەوە، دەستی بە کاری ھونەری کرد، پاشان ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاو کردەوە، ھەروەھا لە ساڵی 2016ـدا ڤیدیۆ کلیپێکی بە ناوی (لەو ڕۆژەی) بڵاو کردەوە.

دڵنیا، کچی هەردوو هونەرمەندی ناسراوی کورد(مەرزیەی فەریقی و ناسری رەزازیی)ەو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوە بە ناوی خاوەنی کچێک و کوڕێکە لە ئیستاشدا لەگەڵ خانەوادەکەی لەوڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبەن.




 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

❤️

A post shared by Dilniya Rezazi Official (@dilniyarezazi) on



PM:10:00:24/07/2019