چاڤی پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

لە نوێترین لێدوانیدا چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی سەدی قەتەری، پەیامێک ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و رایدەگەیەنێت خەون بە کاری راهێنەرایەتی لەگەڵ ئەو یانەیە دەبینێت.

چاڤی لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت" خەونی من ئەوەیە ببم بە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئێستا ئەوان ستافی راهێنەریان هەیەو دەبێت ئێمەش رێزی ئەوانە بگرین.

دەشڵێت" پێویستت بە کاتە تا بگەیت بە یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام لەم کاتەی ئێستا من هیچ پەیوەندییەکم بە ئەوانەوە نەکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ئەمە پاش ئەوە دێت چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی باس لەوە دەکەن، دوای ڤاڵڤێردی ئەو یاریزانەی پێشووی یانە کەتەلۆنیە پۆستی راهێنانی بەرشەلۆنە وەردەگرێت.



PM:11:50:24/07/2019