وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانكاری لە كاتی دەوامدا دەكات

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە نوسراوی فەرمی ڕایگەیەاند لەمەودوا ئەفسەر و پێشمەرگە و پلەدارەكان رۆژانی دەوام لە كاتژمێر 8 بەیانییەوە تاوەكو 3 ی پاش نیوەڕۆ دەوام دەكەن.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتەكە كە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، ئاماژە بەوەكراوە "لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا، وەزیری پێشمەرگە ئاگاداری كردینەوە كە بە گوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران، دەوامی فەرمی وەزارەت لە كاتژمێر 8 ی بەیانییەوە دەستپێدەكات تاكو 3 ی پاش نیوەڕۆ و پێویستە ئەفسەر و پێشمەرگە و پلەدارەكان پابەندی كاتی دەوام بن و بە جلوبەرگی سەربازییەوە دەوام بكەن".



PM:01:41:25/07/2019