پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك لەسەیرانگای كونە ماسی ڕاگەیاند.

بەرێوەبەوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە "لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارو بنكەی پۆلیسی سەراوە سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران".

ئەوەشخراوەتەڕوو، پاش تۆماركردنی سكاڵای ھاوڵاتییەك لەرۆژی ٢٠١٩/٧/٢٤، لەبەشی پۆلیسی نەھێشتی تاوانی سلێمانی، كە ئۆتۆمبیلەكەی لێ دزراوە، بەڕێز دادوەر بڕیاری دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیانی دەركرد.

جەختیشكراوەتەوە، دواتر مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارو بنكەی پۆلیسی سەرا ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.

پۆلیسی سلێمانی رونیشكردوەتەوە، لەماوەیەكی كەمداو پاش تێپەربونی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر بەسەر تۆماركردنی سكاڵاكە، مەفرەزەكانی ھەردوو بنكەی ناوبراو توانیان شوێنی تۆمەتبارەكان بدۆزنەوەو سێ تۆمەتبار لەسەیرانگای كونە ماسی دەستگیر بكەن و دەستیشبگرن بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەكەدا كە ئوتومبیلێكە لەجۆری میك زەمینی بووە.

پۆلیس ئاشكرایكردوە، تۆمەتبارەكان ناویان (د، ر،ح- ب، ا، ر- چ، ح، ا)و لەئێستا بەبڕیاری دادوەر بەندن و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.


PM:05:25:25/07/2019