وەزارەتی خوێندنی باڵا دواین بڕیار لەسەر دەوامی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتەکەی دەردەکات و داوا دەکات پابەندی دەوامی فەرمی ببن.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە به ژماره (1280) له (2019/7/25) دهرچووه و کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە تیایدا هاتوو "بڕیاردراوە بە رێکخستنەوەی دەوام و پابەندبوون بە دوامی فەرمی و پێویستە سەرۆک زانکۆکان و یاریدەدەرەکانیان و راگرەکان و یاریدەدەرەکانیان و سەرۆک بەشە زانستی و کارگێڕییەکان و فەرمانبەران لە کاتژمێر 8:00 بۆ 3:00 پابەندی دەوامی فەرمی بن".
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە مامۆستایان ئەوانەی کە هەڵگری نازناوی زانستین هەفتانە ماوەی 30 کاتژمێر دەوام بکەن واتا رۆژانە نزیکەی ٦ کاتژمێر.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە خشتەی کاتەکانی مامۆستایان لەلایەن سەرۆک بەشەکانەوە پەسەندکرابێت و لە ئۆفیسەکانیان هەڵبواسرێت.