پله‌ی گه‌رمای زیاتر له 40 پلەی سیلیزی بۆ سیستمی ده‌ماره‌کان و مێشک کێشه دروست ده‌کات و دڵ ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه چەدین زیانی دیکەشی هەیە.
به‌وته‌ی پزیشکان، له هاویندا و بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ته‌ندروستی زیاتر پێویسته به‌رنامه‌ی خۆراکه‌کان بگۆڕن و زیاتر له‌وخواردنانه سوود وه‌ربگرن که له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌گونجێت.
ئه‌و خۆراکانه‌ی بۆ وه‌رزی هاوین به‌سووده و جه‌سته له به‌رامبه‌ر پله‌ی گه‌رما و نه‌خۆشییه‌کان ده‌پارێزێت بریتن له:
یه‌که‌م، ئاڵووبالو، هه‌ڵگری ماده‌یه‌که به ناو " ئانتۆسبانین'' ئه‌رکی ئه‌م ماده‌یه سووتاندنی چه‌ورییه‌کانه و میوه‌یه‌کی گونجاوه بۆ وه‌رزی گه‌رما.
دووه‌م، لیکۆپێن، ماده‌یه‌که له ناو ته‌ماته‌دا هه‌یه، ئه‌م ماده‌یه مرۆڤ له مه‌ترسی تیشکی سه‌رووی بنه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت.
سێیه‌م، شوتی، خواردنێکی باشه بۆ وه‌رزی هاوین 92% پێکهاته‌ی شووتی ئاوه و ئه‌م میوه‌یه میزاجتان باش ده‌کات.
چواره‌م، خورادنی کاهو، خه‌یار، ترێ، قۆخ، لیمۆ، بۆ وه‌رزی هاوین به سووده، چونکه ئه‌م میوانه ئاوی جه‌سته‌تان ده‌پارێزێت و رێگری ده‌کات له دروستبوونی بێ ئاوی له جه‌سته‌دا.