رێبوار کەریم وەلی: دۆخی باڵباڵێنی نێو پارتی مەسعود بارزانی رایگرتووە

رۆژنامەنووسی دیاری پارتی رێبواری کەریم وەلی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەناو پارتیدا باڵباڵێن هەیەو ئەوەی رایگرتووە نەشێویت، سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانییە.

لە چاوپێکەوتنێکی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ رۆژنامەنووسی دیاری و یەکێک لە دامەزرێنەرانی میدیای رووداو، رێبوار کەریمم وەلی لەسەر ناکۆکیەکانی نێو پارتی دەڵێت" لە 20 ساڵی رابردوو تەقینەوەکەی ناو پارتی لەم رێگەیەوە بوو، من دەڵێم گیسکە گوناهەکە من دەرچووم. روونتر دەکرا بەزۆر شێوەی تر ئەم کێشانە لە نێو پارتیدا بتەقنەوە، ئەو جۆرە وتارە بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنن، دەمێکە ئەو قسانەم لەو باڵانەی پارتی بیستووە، یەکەم کەسیش بووم وتومە لە ناو پارتیدا باڵ باڵینە هەیە".

لە درێژەی قسەکانیدا لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت" لە کۆنگرەی 13 ی پارتی رێک ئەو دابەش بوون و جیاکارییە دیار بوو، بەبەرچاوی خۆم بینیم چۆن باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەدا پان کرانەوە".

کەریم وەلی پێیوایە" تائێستا ئەو مەرکەزییەتە بەهێزەی لە ناو پارتیدا هەیە کە بەڕیز مەسعود بارزانی سەرکردایەتی دەکات دۆخەکەی هێشتووەتەوە، بووەتە هۆی داپۆشینی بەشیک لە ململانێکان. ئیستا قۆناغێک دەستی پێکردووە، رەنگە وجودی کاک مەسعود ئەگەریش بە تەواوەتی نەتوانێت عادیلانە لەگەڵ ئەم روداوە نوێیە مامەڵە بکات، هێڵێکی روون نەبێت لە دەسەلات دارێتی لەناو پارتیدا رەنگە خرابتر روو بدات." 

سەبارەت بە وتارەکەی دژەتیرۆر ریبوار دەڵێت "من پێم وایە ئەو وەڵامدانەوەیە ئەوەندەی پەلاماردانی من بێت، پەلاماردانی بەڕیز نێچیرڤان بارزانییە، وەک سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی و 4 خولیش سەرۆکی حکومەتی هەرێم، من نایخەمە سەر خۆم، بەڵام پێم ناخۆشە پەلاماردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن خودی پارتییەوە، کە جێگری سەرۆکی پارتیشە، بەشتێکی سەیرو سەمەر دەبینم."




PM:10:32:26/07/2019