بوومەلەرزەیەک شاری شنۆی رۆژهەڵاتی هەژاند


بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی (4.3) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری شنۆی خۆرهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لەزاری بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەمیر عەباس جەعفەری، رایگەیاند" بوومەلەرزەكەی بەیانی ئەمڕۆ شەمە لە شاری شنۆ روویداوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە".

بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی ئازەربایجانی  رۆژئاوا ڕاشیگەیاندووە" ئەم بوومەلەرزە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوەو ئێستاش هەموو هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان".

دوو ساڵە بەبەردەوامی ناوبەناو بوومەلەرزە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان روودەدات و زرۆترین زەرەر بە شارەکانی کرماشان و ئیلام کەوتووە. 



AM:09:41:27/07/2019