ئەمڕۆ شه‌ممه 27ی تەموز لە پەرستگای لالش له قه‌زای شێخان له رێوڕەسمێکدا حازم میر ته‌حسین به‌گ، وه‌ك میری نوێی ئێزدییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدییه‌كان سوێندی ئایینی خوارد.
لەدوای سوێندخواردەنەکە، میری نوێی ئێزدییه‌كان له وتارێكدا رایگه‌یاند " له ئه‌مڕۆوه وه‌ك میر له خزمه‌تی ئێزدییه‌كاندا ده‌بم و ئه‌نجوومه‌نێك داده‌مه‌زرێنین و زیاتر له 60% شنگالییه‌كان ده‌بن".
میری نوێی ئێزیدی لە درێژەی قسەکانی وتیشی" په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه باشتر ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كانی ئێزدخان ده‌كه‌ین".
ماوەی شەش مانگە لەبەر جیاوازی ئێزیدیەکان نەیانتوانی میرێکی نوێ دەستنیشان بکەن، تا ئەمڕۆ میر تەحسینیان دیاریکرد.
حازم تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگە و لە ساڵی 1963 لە باعەدرێ لەدایکبووە و لە ساڵی 1989 وە وەکیلی میر تەحسین بەگی باوکی بووە.
رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.