بانکێک بەبێ کەفیل سلفە دەداتە فەرمانبەران

بانكی ڕافیدەینی عیراقی دەڵێت، ئەو سلفەیەی دەیداتە فەرمانبەرانی دەوڵەت، كەفیلی ناوێت لەسەدا 50ی مووچەی مانگانەكەشی بۆ سلفەكە لێدەبڕدرێت.

ئەمڕۆ شەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەینی عیراقی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند"سلفەی 25 ملیۆن دینار كە دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە بانكی ڕافیدەین دادەنێن، كەفیلی ناوێت و داواكاریی وەرگرتنەكەشی لەڕێی كارتی (ماستەر كارد)ەوە دەبێت".

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، سلفەی 25 ملیۆن دینارەكە پشت بەو مووچەیە دەبەستێت كە فەرمانبەر لە بانكەكەدا دایدەنێت و لەسەدا 50ی مووچەی مانگانەكەشی بۆ سلفەكە لێدەبڕدرێت.

هاوکات بانكی ڕافیدەین، داوای لە فەرمانبەرانی دەوڵەت كردووە، سەردانی لقەكانی بكەن و داواكاریی بۆ وەرگرتنی سلفەكە پێشكەش بكەن كە بەپێی ڕوونكردنەوەكە، بەشێوەیەكی ئاسان و لەڕێی رێنماییە یاساییەكانەوە وەردەگیرێت.


ئه‌م بابه‌ته ‌3028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:47:27/07/2019