منداڵێکی تەمەن 7 مانگ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە شارەدێی سیروان منداڵیكی تەمەن 7 مانگ بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا و تەرمی منداڵەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای هەڵەبجە كرا.

بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشكرایكردوە، ئەو منداڵە تەمەنی حەوت مانگ بووە بەناوی(د،ب،ح) لەئەنجامی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستداوە .

ئاماژەی بەوەشكردوە، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لە بنكەی پۆلیسی سیروان بۆ ڕێكخراوە.


PM:05:55:27/07/2019