لە راپۆرتێکی ویکلیکس کە ١٠ ی ئازاری ٢٠٠٩ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێردراوە، ئەو دەمە بووە نەوشیروان مستەفا سەرقاڵی دروستکردنی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، مەسرور بارزانی رای خۆی لەسەر نەوشیروان مستەفا وتووە" نه‌وشیروان که‌سێکی زیره‌که، گه‌مه‌که‌رێکی قانیعکه‌ره‌و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شوێنی متمانه نییەو، له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هێزی نییه ... تاد".
لەراپۆرتەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٧ ی تەموز ماڵپەڕی سپی بڵاویدەکاتەوە، تیایدا هاتووە" له 4 ئازار سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری پارتی، مه‌سرور بارزانی، به راوێژکا‌ری تایبه‌ت بۆ باکوری عێراق،Krajeski ، وتوه که کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی په‌یوه‌ندیان به ریفۆرمه‌وه نییه، به‌ڵکو له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کێ ده‌بێته کاندید بۆ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم".
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی٢٥-
راپۆرتی نهێنی و تایبه‌ت ژماره: 09BAGHDAD623_a
ئاماده‌کراو له: 10 ئازاری 2009
ئاماده‌کراو له لایه‌ن:
بۆ: وه‌زیری ده‌ره‌وه / کۆماندۆی ناوه‌ندی ئه‌مریکا / کۆماندۆی ئه‌وروپای ئه‌مریکا
بابه‌ت: گێژاوی ناخۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کان
له کاتێکدا ئێمه چاودێری گرژیه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب ده‌که‌ین، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد دوچاری له‌رزانی سیاسی جدی بۆته‌وه. دانوستانه درێژخایانه‌کانی ناو یه‌كێتی له گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا وایکردوه سه‌رکرده‌کانی کورد پێداگری بکه‌ن له لیستی داخراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو له هه‌رێمی کوردستان.
1-سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ره‌فزی ده‌که‌ن رێگه بده‌ن نه‌وشیروان لیستێکی جیاوازی له یه‌کێتی هه‌بێت چونکه هاوسه‌نگی هێزی نێوان پارتی و یه‌کێتی له کورسیه‌کانی په‌رڵه‌مان تێکده‌چێت. سه‌رکرده‌کانی پارتی پێداگریان کرد که رێکه‌وتنیان له گه‌ڵ یه‌کێتیدا وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه، درک ده‌که‌ن به‌وه‌ی که لاسه‌نگی کورسیه‌کان دوژمنایه‌تی کۆنیان زیندو ده‌کاته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی زه‌ره‌ر به هاوپه‌یمانی کورد ده‌گه‌یه‌نێت و لاوازی ده‌کات له مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند و مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران.
وێرای ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد چاوه‌روانی ده‌که‌ن که رو‌به‌رووی ره‌خنه‌ی باڵیۆزخانه و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببنه‌وه به‌هۆی بوونی لیستێکی نادیموکراسی داخراو، وه‌لێ هه‌ست ده‌که‌ن زۆریان له دەسه‌ت ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی کورد تێک بچێت. (کۆتایی کۆمێنت).
کێشه خه‌سته‌کانی ناو یه‌کێتی
٢- له 7 ئازاردا، یه‌کسه‌ر دوای سه‌ردانی هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆک تاڵه‌بانی گه‌رایه‌وه بۆ سلێمانی بۆ دانوستان له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ناڕا‌زی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی. گوته‌بێژی یه‌کێتی، مه‌لا به‌ختیار به کارمەندی سیاسی وتووه، خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌جێندا چاوخشانه‌وه‌یه به کاره‌باره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا و، دوای ئه‌مه‌ش خاڵی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوه له هه‌رێم. دواتر دوباره‌ی پلانی ریفۆرمی تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی یه‌کێتی له ئیشوکاری حکومه‌ت کردوه‌و، باسیشی له پێویستی چاره‌ی پێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له ناو یه‌کێتیدا کرد.
هه‌رچه‌نده گروپی ریفۆرمی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌فته‌ی پێشوو ئیستقاله‌یان کردووه، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وامه بگاته رێکه‌وتنک له گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا. له 8 ئازار راوێژکا‌ری تاڵه‌بانی، ئارام یاروه‌یسی، به کارمەندی سیاسی وتووه دانوستانه‌کان به‌رده‌وامن.
٣- له 6 ئازار له نانخورادنێکی میوانداری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری که‌رکوک، ئه‌ندامی یه‌کێتی، رزگار عه‌لی بووین، جلال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامێکی گروپی ریفۆرمی نه‌وشیروان (له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئیستقاله‌ی کردوه)، ره‌فزی کرد باس له تازه بریاری نه‌وشیروان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی رێکه‌وتنی خۆی بکات. له باتی ئه‌وه باسی له ناره‌زاییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا کرد و گوناهباری کردن که تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح هیچیان بۆ کورده‌کان ناکه‌ن.
له خاڵی چواری راپۆرته‌که‌دا هاتووه: له 4 ئازار سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری پارتی، مه‌سرور بارزانی، به راوێژکا‌ری تایبه‌ت بۆ باکوری عێراق،Krajeski ، وتوه که کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی په‌یوه‌ندیان به ریفۆرمه‌وه نییه به‌ڵکو له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کێ ده‌بێته کاندید بۆ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم. سه‌باره‌ت به نه‌وشیروان مسته‌فا وتویه‌تی: نه‌وشیروان که‌سێکی زیره‌که، گه‌مه‌که‌رێکی قانیعکه‌ره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شوێنی متمانه نییه و له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هێزی نییه ... تاد.
له خاڵی پێنجه‌میشدا هاتوه: هه‌رچه‌نده حکومه‌تی هه‌رێم هێشتا بریاری نه‌داوه له سه‌ر کرواه‌یی لیسته‌کان، میرانی رونیکرده‌وه که هه‌نگاوی ته‌کتیکی نه‌وشیروان له لیستی خۆیدا هانده‌رێک بو بۆ پێداگری پارتی و یه‌کێتی له سه‌ر لیستی داخراو. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: کاتێک نه‌وشیروان بێته ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، پارتی ئه‌و به‌به‌شێک له یه‌کێتی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بیه‌وێت لیستی خۆی هه‌بێت، هه‌ر کورسیه‌ک بیباته‌وه له سه‌ر کورسیه‌کانی یه‌کێتی هه‌ژمارد ده‌کرێت، که‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، وتی پارتی ناتوانێت ریسکی درزکه‌وتنه نێوان یه‌کێتی و پارتی قبوڵ ناکات.
له کۆمێنتی ئاماده‌که‌ری راپۆرته‌که‌دا هاتووه:
ناشێت بیرۆکه‌ی که لیستی کراوه له‌وانه‌یه شه‌ری نێوان پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵگیرسێنیته‌وه به‌ئاسانی و بێ بنه‌ما به‌لاوه بخرێت... هه‌ر دولا لاسه‌نگی هێزی نێوانیان زۆر پێ قورسه، به‌تایبه‌ت کاتێک یه‌کێتی له گێژاودایه.
به‌لای ئه‌مریکاوه هه‌ڵبژاردنه‌که وه‌ک خۆی وه‌سف بکرێت: زۆر کراوه نییه و تایبه‌تیش دیموکراسی نییه... ئێمه له دۆخی تایبه‌تی کورده‌کان تێده‌گه‌ین، بەڵام نابێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که به‌دروست بزانین. ده‌بێت له په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانمان له گه‌ڵیاندا ره‌ق و توند بین و له بواره گشتیه‌کانیشدا به ئاگا بین.