روناكبیر‌و چیرۆكنووسی كورد شێرزا حه‌سه‌ن وه‌ك سه‌رۆكی شانازی هه‌ڵبژێردرا.
رێكخراوی (PEN ) ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دوا كۆنگره‌ی سالانه‌ی خۆیدا، دوای دیاری كردنی دهستەیهكی نوێی به‌رێوه‌بردن، ئه‌و چیرۆكنووسه وه‌ك سه‌رۆكێ شانازی هه‌ڵده‌بژێرێت.
رێكخراوی (PEN ) وه‌ك ناوه‌ندی كوردی ماوه‌ی چه‌ند سالێكه دامه‌زراوه، به‌گوێره‌ی هه‌والێكی (رۆژ نیوز)، وه‌ك سه‌ره‌تاو بۆیه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن نوسه‌ری كورد (حسین ئه‌رده‌م) پێشنیازكراوهو كاری بۆ كراوه له سالی 1988 ه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و كار له‌سه‌ر (به‌ره‌و پێشبردنی ئهدهبو ئازادی راده‌ربرین ده‌كات).
هاوکات ئه‌و رێكخراوه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالی (1921) له ولاتی به‌ریتانیا دامه‌زراوه، زیاتر له 100 ناوهندنو به‌هه‌زاران ئه‌ندامی هه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا.
بۆ ئه‌مسالیش له ناوه‌راستی ئه‌م مانگهداو له‌به‌ستنی كۆنگره‌دا روناكبیر‌و چیرۆكنوس (شێرزاد حه‌سه‌ن) وه‌ك سه‌رۆكی شانازی له‌لایه‌ن (PEN )ی كوردییه‌وه هه‌ڵبژارد.