به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کە بڕیارێکی نوێ دەرکراوە سەبارەت بە شۆفێری تاكسی و پاسه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی كرێی وه‌ك (تاكسی و پاس) كه كاری گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، ئاگادارده‌كاته‌وه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رنشینی زیاده له ئۆتۆمبێله‌كانیاندا باربكه‌ن یاخود مه‌ساری هێڵه‌كان بگۆڕن.
ئاشکراسی کرد لەکاتی سزادانی شۆفێری تەکسی و پاسەکان، دووچاری لێپرسینه‌وه و سزای دارایی به بڕی 40 هه‌زار دینار ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (79) ساڵی (2016) بڕگه‌ی (8) له خشته‌ی سزای دارایی سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا.