کەرکوک: پیاوێک هاوسەرە دووگیانەکەی دەکوژێت

پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، ژنێکی دووگیانی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەی بەهەڵە دەکوژرێت.

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاندوە " شەوی رابردوو هاوڵاتیەکـ بەناوی (عەلی برهان یونس) تەمەن ٢٣ ساڵ کە کارمەندی پۆلیس بوە لە لەفەوجی۲ـی سەر بە لیوای ٢٠ی فرقەی ٥ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق لەناو ماڵی خۆیان بەفیشەکـ هاوسەرەکەی خۆیی بەناوی (منتهی خالید)ی تەمەن ١٨ ساڵ کوشتووە".

ئاشکراشیکردووە، بە وتەی هاوسەری ژنەکە لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەی بەهەڵە فیشەکـ لەچەکەکەی دەرچووە و بەر هاوسەرەکەی کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێزانی ئەو کارمەندی پۆلیسە دووگیان بووە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.


PM:01:22:28/07/2019