وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند ''ره‌وانه‌كردنی هێزی ده‌ریایی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كه‌نداو هه‌ڕه‌شه ئامێزه و به واتای دژایه‌تی ئێران دێت.
ئەمڕۆ 28ی تەمموزی 2019 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا عەلی ره‌بیعی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له تارانی پایته‌ختی ئێران سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ره‌وانه‌كردنی هێزی ده‌ریایی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كه‌نداو ده‌كه‌ن وتی ''ره‌وانه‌كردنی هێزی ده‌ریایی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كه‌نداو هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه، به‌واتای دژایه‌تی دێت و ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان. ئێران داوا له سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كات خۆیان به‌دوور بگرن له‌و جۆره هه‌نگاوه ئیستیفزازكهرانه''.
هەروەها به پێویستی زانی ئاسایشی كه‌نداو له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه بپارێزرێت و وتی ''له‌و پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین په‌یوه‌ندیمان باش بێت له‌گه‌ڵ هاوسێیەكانمان. له‌م رووه‌وه به جیا له سعودیه و ئه‌مریكا ده‌ڕوانین. هه‌رچه‌ندە سعودیه دژایه‌تی ئێرانیش بكات رایگه‌یاندووه كه هه‌وڵ ده‌دات گرژییه‌كانی ناوچه‌كه بڕه‌وێنێته‌وه. ئێرانیش پێشوازی له‌وه كرد. بێگومان ئه‌و ره‌وشه په‌یوه‌ندیداره به‌و هه‌نگاوانه‌ی سعودیه ده‌یاننێت''.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ میدیا جیهانییەکان باسیان لەوە کرد کە بەریتانیا بڕیاریداوە کەشتی جەنگی رەوانەی ئاوەکانی کەنداو بکات، ئەم رووداوەش دوای ئەوە دێت کە لە هەفتەی رابردوودا ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانی بە بیانووی پێکدادان لەگەڵ بەلەمێکی راوکردن دەستبەسەر کرد.