زاخۆ: بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێکرا

بەبێ ئاگادارکردنەوەی هیچ هێزی لایەنێک، بەشێک لە هێزکانی پێشمەرگە بەرەو سنوری دەرکارێ لە زاخۆ جوڵەیان پێکراوە.

زێرەڤان موسا بەڕێوبەری ناحیەی دەرکارێ بە میدیای سەر بزوتنەوەی نەوەی نوێی ڕاگەیاند" لە سنوری ناحیەی دەرکارێ ژمارەیەک بنکەی پێشمەرگەی لێیەو ئەو هێزە هاتونەتە بارەگاکانی پێشمەرگا، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەوانی لە هاتنی ئەو هێزە ئاگادارنەکردۆتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە بوردومانکردن و شەڕو پێکدادانی پەکەکە لەگەڵ سوپای تورکیا ڕوولەزیادبوونە و ڕۆژانە تورکیا بارەگاکانیان بۆردومان دەکات.



PM:11:11:28/07/2019