کەرکوک...باوکێک کوڕێک لەگەڵ کچەکەی دەبینێت و کوڕەکە دەکوژێت

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند کە پیاوێک لە سەربانی ماڵەکەیدا کچەکەی لەگەڵ کوڕێک بینیوە و کوڕەکەی کوشتووە.

ئەفراسیاو کامل، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند کە لە گەڕەکی واستی ناوەڕاستی کەرکوک باوکێک کچەکەی لەگەڵ کوڕێکدا لە سەربانی ماڵەکەی بینیوە کە لە ژوواندا بوون.

وتیشی "باوکەکە کە کچەکەی لەگەڵ ئەو کوڕەدا بەو شێوەیە بینیوە خێرا چەکێکی هێناوە و کوڕەکەی کوشتووە، دوای ئەوەش یەکسەر کچەکە لە سەربانەوە خۆی بەرداوەتە خوارەوە".

هەروەها دەڵێت "لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەکە کچەکە بریندار بووە و چەند شوێنێکی شکاوە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی جێگیرە، باوکیشی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".


PM:04:40:29/07/2019