پارتی: بەم نزیکانە کۆنگرەکەی 14 دەبەستێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند،  ماوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی درێژکراوەتەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا کاتی بەستنی کۆنگرە دیاری دەکەن.

فازیل بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاکانی نزیک پارتی ڕاگەیاند" بەھۆی نەبەستنی کۆنگرەوە، ماوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی درێژکراوەتەوە، بۆیە "پێوستە کۆنگرە ببەسترێت".

 بەشارەتی ڕاشیگەیاند" سەبارەت بەوەی پارتی سەرەتای ساڵی داھاتوو کۆنگرە دەبەستێت، ئەو زانیارییانە فەرمی نین، بەڵام پێموایە لە کۆبوونەوەی ئایندەی سەرکردایەتی یان مەکتەبی سیاسی کاتی بەستنی کۆنگرە دیاری بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە لە دوای کۆنگرەی ١٣ی پارتیدا، دەستکەوتی گرنگ و باش و ستراتیژی بەدەست هاتووە، گۆڕانکاریی زۆر لە ناوچەکەش کراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا چواردەهەمین کۆنگرە دەبەستێت.


PM:09:17:30/07/2019