نمایشکارە بەناوبانگەکەی ئێران تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سەرقاڵ دەکات

دونیا جیهانبەخت، کچە نمایشکاری جلوبەرگی ئێرانی، کە بەهۆی شۆخ و شەنگییەکەیەوە هەوادارێکی زۆری هەیە، نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە.
 
ئەو نمایشکارە ئێرانییە، کە لە نێو هەوادارەکانیدا بە پڵنگەکەی ئێران ناسراوە، نوێترین وێنەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینیستاگرام)دا بڵاو کردەوە.
 
دونیا، کچە نمایشکارێکی فارسە و تەمەنی (27) ساڵە و یەکێکە لە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ئێستادا لە شاری كوالا لامپوری پایته‌ختی مالیزیا ژیان بەسەر دەبات و نزیکەی چوار ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینیستاگرام).




PM:09:54:30/07/2019