مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی لە كوردانی ئێزیدی دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییەكان كرد و رایگەیاند، ھەرچی لە تواناماندا بێت دەیخەینەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خوشک وبرا ئێزدییەکانمان.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن".


دەقی پەیامەكە:

پەیامی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی چلێ ھاڤینێی خوشک و برا ئێزیدییەکان

بەبۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ  پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و  جیهان دەكەم.

هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن.

دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خوشک وبرا ئێزدییەکانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنوری شنگال و بەھزان و  ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/7/30




PM:10:54:30/07/2019