یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت

وا بریارە سبەینێ پێنجشەمە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاری بكرێت و سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانیش زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات .

د. عیرفان رەشید، سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنە قسە لەسەر یەكەم رۆژی جەژن دەكات و سبەی ئێوارە یەكەم رۆژی جەژن لە وڵاتی سعودییە و هەرێم و سەرجەم وڵاتەكانی دیكە دەردەكەوێت.

ئەوەشی  ئاشكراكردوە، سبەینێ یەكەم رۆژی مانگی زولحیجە دەردەكەوێت و رۆژی 10 ی مانگی زولحیجەش دەكرێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا وڵاتی سعودییە بەفەرمی راینەگەیاندووە كەی یەكەم رۆژی جەژنە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە فەلەكیەكانی ئەو وڵاتە رۆژی یەكشەممە 11ی ئاب یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.



PM:03:37:31/07/2019