ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ له‌شاری سلێمانی كۆبووه و بەگوێرەی زانیاریەکان بڕیاردراوە ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان ناتوانن بگەڕێنەوە ناو حزبەکە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی كۆبووه‌وه، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می ئەو حزبە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە "سپی ڕاگەیاند "کۆبوونەوەکە تایبه‌ت بووه به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی لیژنه‌كانی پلان و ستراتیژ و زه‌مینه‌سازی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی كۆمه‌ڵ و تاوتوێکردنی ناڕەزایەتی و گلەییەکانیان ئەو سه‌رچاوه‌یە وتی: ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌سه‌ردا داخراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان بێئومێدبوون.
مانگی چواری ئەمساڵ سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌ناوه‌كانی سه‌لیم كۆیی، سه‌عید هه‌ركی و ئیسماعیل ره‌سوڵ و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیکەی ئه‌و حزبه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌كۆمه‌ڵ راگه‌یاند.