سوپای تورک بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن گوندەکانی سیخونەک، مەیاس و زرانەیت لە ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات.
ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە، کە سوپای تورک بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن گوندەکانی سیخونەک، مەیاس و زرنەیت-ی لە ناوچەی شێراوای عەفرین بە چڕیی تۆپباران دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سوپای تورک زیاتر لە ٣٠ تۆپی بۆ ئەو گوندانە هاویشتووە و زیانێکی زۆر بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان کەوتووە.