ئاماری قوربانیان و رزگاربووانی ئێزدی راگەیەندرا

نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەش "لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری تا ئێستا 3 هەزار و 509 كەس ڕزگاركراون".

دەقی ئامارەكە:

-ژمارەی ئێزدییەكان لە عێراق، 550 هەزار كەس.

-ژمارەی ئاوارەكان بە هۆی پەلاماری داعشەوە: 360 هەزار كەس.

-ژمارەی شەهیدانی رۆژانی یەكەمی پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال: یەك هەزار و 293 شەهید.

-ژمارەی منداڵانی بێ باوك: 2 هەزار و 745 منداڵ.

-ژمارەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی بە كۆمەڵن.

-ژمارەی مەزارگە و شوێنە ئاینییەكان كە تەقێندراونەتەوە: 68 مەزارگە.

-ژمارەی ئەوانەی رەویان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات: زیاتر بە 100 هەزار كەس مەزندە دەكرێن.

-ژمارەی رفێندراوەكان: 6 هەزار و 417 كەس. رەگەزی مێ: 3 هەزار و 548  و رەگەزی نێر: 2 هەزار و 869 كەس.

-ژمارەی رزگاربووان لە دەستی داعش بەم جۆرەیە:

كۆی گشتییان: 3 هەزار و 509 كەس.

لەو ژمارەیەش: یەك هەزار و 192 كەسیان ئافرەت و 337 كەسیان پیاون.

كچانی منداڵ: هەزار و 33 منداڵ.

كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.

ژمارەی ئەوانەی ماونەتەوە: 2 هەزار و 908 كەس. لەو ژمارەیەش هەزار و 323یان ئافرەت و هەزار و 585 كەسیان لە رەگەزی نێرن. 




PM:02:13:01/08/2019