سۆران...لەسەر مەتر و نیوێك زەوی كەسێك كوژرا

ئەمڕۆ لە قەزای سۆران لەسەر مەتر و نیوێك زەوی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ ڕوویدا و لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و زیاتر10 كەسیش بریندارن.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان دوو ماڵ لە گەڕەكی بەختیاری قەزای سۆران ڕوویدا و بەوھۆیەوە كەسێك بەناوی (ا. ا) گیانی لەدەستداوە كە لە دایكبووی ساڵی 1944ە و خانەنشینی پێشمەرگەیە".

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ژمارەیەك كەس لە رووداوەكە برینداربوونە و نزیكەی 10 كەسیش لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس دەستگیركراون، وتیشی "لە شەڕەكەدا چەك بەكار نەھاتووە".

وتیشی "ئێستا دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە".



PM:02:36:01/08/2019